شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم ساڵانەی دواییدا رێڕەوی دەسەڵاتدارێتی بەئاقارێكی نادروستدا ئاڕاستەكرا و جیاوازییەكی بەرچاو لە نێوان ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەكرێت و بابەتی ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە، جگەلەوەش قۆرغكردنی دەسەڵات هاتووەتە ئاراوە هەربۆیە ئەركی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان و هێزە دەربەستەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانە، پشت ئەستوور بە پاڵپشتیی كۆمەڵانی خەڵك رێڕەوی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێم بگۆڕن و بیهێنەوە سەر شاڕێگای كوردایەتی و خزمەتكردنی میللەتەكەمان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان و تێكۆشەران و كەسایەتیی سەر بە چین وتوێژە جیاجیاكانی سنووری شارباژێڕ كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، لێپرسراوی ئەنجومەن وتی، “فیداكاریی و خەباتی نەپساوەی رۆڵەكانی ئێوە، پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی لێكەوتەوە كە لەسەرەتاوە تا كابینەی نۆیەم خزمەتگوزاریی باش پێشكەشكرا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا رێڕەویی دەسەڵاتدارێتی بەئاقارێكی نادروستدا ئاراستەكراو جیاوازییەكی بەرچاو لەنێوان ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەكرێت و بابەتی ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە، جگە لەوەش قۆرغكردنی دەسەڵات هاتووەتە ئاراوە، هەربۆیە ئەركی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و هێزە دەربەستەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانە، پشت ئەستوور بە پاڵپشتیی كۆمەڵانی خەڵك رێڕەوی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێم بگۆڕن و بیهێنەوە سەر شاڕێگای كوردایەتی و خزمەتكردنی میللەتەكەمان.

هاوكات، جارێكی دیكەش جەختی لەسەر هەڵوێست و تێڕوانینی نیشتمانیی، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتیی یەكێتی كردەوە سەبارەت بە پێویستیی یەكخستنەوەی پێشمەرگە و دامەزراندنی سوپایەكی یەكگرتوو لەپێناو پاراستنی خەڵكی كوردستان لە هەر هەڕەشە و مەترسییەك سەرباری بایەخی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی پتەوی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و دەستەبەركردنی تەبایی و یەكڕیزیی میللەتەكەمان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكان.

بابەتی پێشتر

بانكی رافیدەین ئامادەكارییەكانی بۆ بەبانكیكردنی مووچە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە: پرۆسەی چاكسازی سەركەوتووانە هەنگاودەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share