پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەقەکەرێکیان دەستگیرکردووە و دەستیانگرتووە بەسەر چەکەکەشیدا.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ” دوای ئەوەی لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دوای گەڕان و بەدواچوونەکان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت”.

راشیگەیاندووە، دەستگیراوە بەسەر چەکی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێکردووە.

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکەی ئاشکراکردووە، ناوی (خ،س،م)ـە و لەدایكبووی 1970یە.

بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ژنێک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە ژنێک کردووە.…
Total
0
Share