لەگەڵ بەرزیی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی نرخی بەنزین، عێراق لە پێشەوەی هەرزانترین وڵاتی سوتەمەنی (بەنزین)ـە و لە دوایین ریزبەندیشدا پلەیەکی دیکە چووەتە پێشەوە، دوای ئەوەی نرخەکەی لە ناوخۆدا پاراستووە.

ماڵپەڕەکە لە خشتەی کۆتاییدا بۆ مانگی ئازاری 2023، ئاماژەی بەوەکردووە، “عێراق یەک پلە بەرزبووەتەوە بۆ ئەوەی بگاتە پلەی 11ی جیهان لە هەرزانترین نرخی بەنزین لە جیهاندا لەنێو ئەو 170 وڵاتەی کە لە خشتەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی نرخی ئەو بەنزینەی کە لە ناوخۆدا دەفرۆشرێت بە 514 دینار بۆ هەر لیترێک پاراستووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق پلەیەک چووەتە پێشەوە دوای ئەوەی نەیجیریا نرخی بەنزینی لە ناوخۆدا بەرزکردەوە بۆ 558 سەنت بۆ هەر لیترێک، بەمەش دابەزی بۆ پلەی 14ی لیستەکە.

عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت لەدوای وڵاتانی “جەزائیر، کوێت، میسر و لیبیا”.

بابەتی پێشتر

پەیامێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە کەی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share