وەزیری پێشمەرگە: پرۆسەی چاكسازی سەركەوتووانە هەنگاودەنێت

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی چاكسازی سەركەوتووانە هەنگاودەنێت لەپێناو بوونیادنانی سوپایەكی یەكگرتووی كوردستانی تاببێتە پارێزەری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی پشتیووانی بەردەوامی بەریتانیا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازی لە وەفدێكی باڵای سەربازیی شانشینی بەریتانیا كرد، بە سەرۆكایەتیی ئەدمیڕاڵ ئیدوارد ئاڵگرین راوێژكاری باڵای بەرگریی دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لەو كۆبوونەوەكەدا كە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا ئامادەبوون، وەزیری پێشمەرگە بە گرنگییەوە باسی لە چەند بابەتێكی پڕبایەخ كرد تایبەت بە پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، “پڕۆسەی چاكسازی سەركەوتووانە هەنگاودەنێت لەپێناو بوونیادنانی سوپایەكی یەكگرتووی كوردستانی تاببێتە پارێزەری ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی پشتیووانی بەردەوامی بەریتانیا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی”.

وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی “مارشاڵ سامی” راوێژكاری پێشووی بەرگریی بەریتانیا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقا كرد و وتی، “سوپاس و پێزانین ئاراستەی ماڕشاڵ سامی سێمپسن دەكەین كە لە ماوەی ئەركەكەی، هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد لە گشت بوارەكاندا، دڵنیاین ئەدمیڕاڵ ئیدوارد بە هەمان رۆحیەتی كاركردن هاوكار و پاڵپشت و پشتیووانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەکی هەرێم نەوتی سپی دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share