حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی مووچە ڕاگیراوەكانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب.

د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی مووچە راگیراوەكانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا وەكو مانگی ئابی ئەمساڵ.

وتیشی، “بەپێی راسپاردەكە كە دەنگی لەسەر دراوە حكومەتی عێراق بەردەوامدەبێت لەسەر خەرجكردنی مووچەكانی هەرێم تا كۆتایی ساڵی دارایی ئەمساڵ”.

بابەتی پێشتر

سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سنووری دهۆک تۆمارکران

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 2.47 دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share