درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری دهۆک باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت و دوای ماوەیەکی کەم توانرا دەستگیربکرێت.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە سەنتەری شاری دهۆک باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت.
ئاشکراشیکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی رووداوەکە توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیانپێکردووە، تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.