هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسیی بەستەڵەکەوە دوو ڕێگای بەربەستکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی هەردوو ڕێگای سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕی بەربەستکرد و هۆکارەکەشی بۆ مەترسیی لەسەر شۆفێریکردن لەو ڕێگایانە گەڕاندووەتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ” بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هەردوو ڕێگای چوونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ بەربەست دەکات”.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت، ڕێگاکانیش بەداخراوی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی شیاو دەبن بۆ شۆفێری کردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ وردەكاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی لە بەشەكانی كشتوكاڵ بڵاوكردەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی وردەکاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی بڵاوکردەوە كە لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی…
Total
0
Share