وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی نەوتی هەرێم بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغداد دەكات بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەك دەكەین بەمەبەستی رێككەوتنێكی خێرا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە بەپێی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لە كۆبوونەوەكە گەیشتنە بە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال شادبووم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال مەحمود عەباس، سەرۆكی…
Total
0
Share