بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی لەبارەی دەوامی سەنتەرێکی سەربەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتییان و سوودمەندان ئاگاداردەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری ئۆتیزمی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری هاووڵاتیان‌ دەکەینەوە، دوای تەواوبوونی‌ پشووی‌ هاوینەی‌ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی، دەوامی‌ ئاسایی‌ سەنتەرەکەمان دەستی پێکردووەتەوە”.

دەشڵێت، ”خانەوادەی‌ ئەو منداڵانەی سوودمەندی سەنتەرەکەمانن ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بهێننەوە بۆ چاودێری‌ و راهێنان، هەر خێزانێکیش منداڵی توشبووی ئۆتیزمی هەیە دەتوانێت سەردانی سەنتەرەکەمان بکات بەمەبەستی راهێنانکردن”.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق و هەرێم ئەمڕۆ بەردەوام دەبن

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی دووەمی هەردوو وەفدی هەرێم و بەغداد دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share