کۆبوونەوەی دووەمی هەردوو وەفدی هەرێم و بەغداد دەستیپێکرد

ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم کۆبوونەوەی وەفدی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری عێراق و وەفدی هەرێم لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ درێژکراوەکەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ یەکشەممەیە و لەبارەی پرسەکانی مووچە، پیشەسازی، وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانی وەفدەکە بۆ هەرێم چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانە بەپێی ماددە دەستوورییەکان.

چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بێت لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان بكردایە

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دەبووایە ئەمڕۆ لە ساڵیادی راپەڕیندا باسی بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانمان…
Total
0
Share