سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە “تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو و هەڵهاتبوو”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بە هاوکاریی لیژنە ئەمنییەکانی ناوشار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەكەم، هاوڵاتییەکی بە فیشەک بریندار کردبوو دواتر هەڵهاتبوو”.

سەبارەت بە وردەكاریی ڕوداوەكە پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “لە ڕۆژی 23ی تشرینی یەكەم، تۆمەتبار (س.خ.س) لەدایکبووی ساڵی 1997، لە نزیک سەنتەری فۆڕیو لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەکی بە فیشەک بریندار کردوو هەڵهات، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕوداوەکە کەشف و هێڵکاری کرا و هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بۆ ڕوداوەکە کرایەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكە، شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بە هاوکاریی ئەو لیژنە ئەمنییەی کە پێکهێنرابوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت”.

“لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست گیرا بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەشیدا، لەئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین عێراق نەکەنە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە

بابەتی دواتر

لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share