ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خوێندەوارییە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خوێندەوارییە و ساڵانە لە 8ی ئەیلول لە سەرانسەری جیهاندا بەبۆنەی ئەو رۆژەوە چەندین رێورەسم بەڕێوەدەچێت.

لە ساڵی 1967 نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا 8ی ئەیلولی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی خوێندەواری بناسێنێت کە مەبەست لێی بیرهێنانەوەی خەڵکە سەبارەت بە گرنگی خوێندەواری بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی خوێندەوارتر، دادپەروەرانەتر و ئاشتیانەتر.

سەبارەت بەو رۆژە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، ”خوێندەواری مافێکی بنەڕەتی هەموو مرۆڤێکە کە دەرگا بەڕووی بەهرەمەندبوون لە مافەکانی دیکەی مرۆڤ و ئازادییەکانیدا دەکاتەوە، هەروەها بنەمایەکە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، لێهاتوویی، بەها، هەڵوێست و رەفتاری فراوانتر بۆ دروستکردنی کەلتوورێکی ئاشتییانە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یەکسانی و جیاکاری نەکردن، سەروەری یاسا، هاودەنگی، دادپەروەری، فرەچەشنی و لێبوردەیی”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی رێژەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات

بابەتی دواتر

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share