بەفربارین لە ئەمریکا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و پچڕانی کارەبا لە یەک ملیۆنی دیکە

شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و کارەبای زیاتر لە 800 هەزار کەسی بڕیوە و هەزاران کەسیش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریانخواردووە.

پێشبینی دەکرێت دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما ببێتە هۆی ساردترین شەوەکان لە ئەمریکا.

بەهۆی ئەو سەرما زۆرەی هەیە فشار لەسەر سیستمی وزە لە سەرانسەری وڵاتدا زیادیکردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی وزە بۆمەبەستی گەرمکردنەوە و زریانەکەش زیانی گەیاندووە بە هێڵەکانی کارەبا، بەوهۆیەوە زیاتر لە 800 هەزار کەس بێ کارەبا بوون.

ئەو شەپۆلی بافربارینە و زیانەکانی ڕۆتینی ڕۆژانە و پلانی پشووەکانی ملیۆنان ئەمریکی لە یەکێک لە قەرەباڵغترین وەرزەکانی گەشتکردن لە ساڵدا هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ نزیکەی دوو هەزار و 700 گەشتی ئەمریکی هەڵوەشاونەتەوە و زیاتر لە شەش هەزار و 200 گەشتیان دواخراوە، بەپێی ئاژانسی بەدواداچوونی گەشتەکانی فلایت ئێر، پێنج هەزار و 936 گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە ئێستاوە ڕووداوەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا زیادیانکردووە و لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش لەسەر ڕێگاکان لە ژێر بەفردا گیریان خواردووە.

بەرپرسێکی باڵای ویلایەتی نیویۆرک لە ناوچەی ئێری کاونتی ڕایگەیاندووە، لە ئێوارەی هەینی تاوەکو بەیانی شەممە نزیکەی 500 کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیریان خواردووە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا رێگری لە كاركردنی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانەدەكات

بابەتی دواتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: حکومەت لە ساڵی 2014 ەوە پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share