باوکێک کوڕەکەی خۆی رادەستی پۆلیسی راپەڕین کرد

دوای ئەوەی بە ماتۆڕسوارێک بە ماتۆڕسکیلەکەی هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و هەڵات، لەلایەن باوکییەوە رادەستی پۆلیس کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوێنێ ماتۆڕسکیلێک هاوڵاتیەکی کرد بە ژێرەوە و برینداری کرد، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە لە شوێنی رووداو هەڵات، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کەسوکاری تاوانلێکراو دەستبەجێ ناسنامەی تۆمەتبار لە لایەن هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ئاشکرا کرا.

ئاشکراشیکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەیەکی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر چوونە ماڵی تۆمەتبارەکە بۆ دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن باوکی رادەستی پۆلیس کرا و بە ماددەی 23 له یاسایی هاتووچۆ راگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخرا.

بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی سەر رێگای سلێمانی - دەربەندیخان كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی دواتر

سبەی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت.. بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share