سبەی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت.. بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەی لە كۆبوونەوەی نێوان وەفدە باڵاكەی حكومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێم پرسی داهاتی نانەوتی و یەكخستنەوەی باج و رسوومات لە نێوان هەرێم و بەغداد یەكلادەكرێنەوە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكرێن بە تایبەت ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەن كە بەغداد چەند تێبینییەكی هەبووە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ كاروباری ئابوری، گەیشتە هەولێر و بڕیارە سبەی كۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ كاروباری ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

بابەتی پێشتر

باوکێک کوڕەکەی خۆی رادەستی پۆلیسی راپەڕین کرد

بابەتی دواتر

د. لاڤە ئاراس: هەژماری من هۆكاری سەرەكییە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچە لە بەغداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تیمەكان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی دروستنەكردنی ئاستەنگی هاتوچۆ، تیمەكانی سەرۆكایەتیمان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاندووە کە بەشێوەی گرێبەستی مانگانەیە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات…
Total
0
Share