سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان: دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان رێکاری خۆی هەیە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆکی کاتی پەرلەمانەوە بۆ کۆبوونەوە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە ئەو پرۆسەیە رێکاری تایبەت بە خۆی هەیە.

ئەردەڵان محەمەد سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگهێشت و دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، رێکار و پەیرەوی خۆی هەیە و بە سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەماندا تێدەپەڕێت، ناکرێت ئەو رێوشوێنانە وەک خۆیان جێبەجێ نەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بانگهێشت و بەرنامەی کار هەبێت لە لایەن سەرۆکایەتیی دیوان بڵاو دەکرێتەوە لە سایتی رەسمی پەرلەمان، لە دەرەوەی ئەو رێوشوێنانە هەر هەوڵێکی دیکە هیچ لێکەوتەی یاسایی و پەیرەوی لێناکەوێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر محەمەد سڵێمانی سەرۆکی کاتی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتاران کرد بۆ کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە ئامادەبن و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”. دانیشتووانی…
Total
0
Share