لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی توانای بەرگریی ئاسمانی و هێزی ئاسمانی دەدات و دەشڵێت، “توانای بەرگریی ئاسمانی و هێزی ئاسمانیی عێراقی لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە”.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پشتڕاستی کردووەتەوە، عێراق بەرەوپێشچوونی باش و ئاستی پێشکەوتووی لە پرسی سیستمی بەرگری ئاسمانیدا بەدەستهێناوە.
باسی لەوەشکرد، بەردەوامی بنیاتنانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئەوەیە کە دڵنیایی بۆ ئاسمانی عێراق مسۆگەر بکات و بەرگری لە سەروەریی عێراق بکات.