پەرلەمانتارێك: عێراق چاكنابێت تەنانەت گەر پێغەمبەریش فەرمانڕەوایی بكات

پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت، “بارودۆخی عێراق چاكنابێت تەنانەت ئەگەر پێغەمبەریش بێت و فەرمانڕەوایی بكات.”

ئەحمەد جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ بابەتێكی نوێ لە عێراق دا و پێدەچێت سیناریۆی 2003 بەشێوەیەكی خراپتر دووبارە ببێتەوە.”
لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنی دا جبوری وتیشی، “پشێوییەكانی عێراق بەردەوام دەبن و تەشەنە دەستێنن و هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەگرێتەوە. بارودۆخی عێراق باشنابێت تەنانەت ئەگەر پێغەمبەریش بێت و فەرمانڕەوایی بكات.”
جبوری كە نوێنەری پارێزگای سەڵاحەدین-ـە و پێشتر پارێزگاری هەمان پارێزگا بووە، پێشبینیكرد نرخی دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی دا بەرزببێتەوە و لە سێ مانگی داهاتوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بگات بە 200 هەزار دیناری عێراقی.
لە ماوەی ڕابردوودا تۆمارێكی دەنگیی ئەحمەد جبوری ناسراو بە “ئەبو مازن” بڵاوكرایەوە، تیایدا جبوری هەڕەشە لە ژنێكی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات كە ئەگەر نەچێتە ژێر ڕكێفی بۆچوونەكانی ئەندامێكی تری كۆمسیۆنەوە، ئەوا جبوری بانگێشتی پەرلەمانی دەكات.
بابەتی پێشتر

كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 12ی نمایشكرد

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. گەورەترین بۆمبی جەنگی جیهانیی دووەم لە پۆڵەندا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share