لە بەیانیاندا پەرداخێک خوێیاو بخۆیتەوە چی روودەدات؟

خەڵكی لە سەرانسەری جیهاندا پەیڕەوی رۆتینی جیاواز دەکەن لە سەرەتای رۆژەکەیاندا، هەیانە وەرزش دەکات هەیانە کوپێک قاوە دەخواتەوە، بەڵام گەر رۆتینەکەت بگۆڕیت بە خواردنەوەی پەرداخێک لە تێکەڵەی خوێ و ئاو چی روودەدات.

پێگەی Times of India لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، گەر کەسێک لە بەیانیاندا پەرداخێک ئاوی گەرم لەگەڵ کەمێک خوێ تێکەڵ بکات و دوای ساردبوونەوەی بە هێواشی بیخواتەوە ئەوا ئەم سوودانەی هەیە.

-جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە و رێگری لە کەڵەکەبوونی چەوری دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی جەستە.
-هاوسەنگی ئەلیکترۆلیتی جەستە دەپارێزێت و رێگریی لە وشکبوونەوە دەکات.
-کرداری هەرس بە درێژایی رۆژ ئاسانتردەکات
-کرداری دەردانی ژەهرەکان بۆ دەرەوەی جەستە ئاسانتردەکات
-کانزاکانی ناو جەستە هاوسەنگ دەکات
-دۆخی دەروونی باشتردەکات و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە ئەویش بەهۆی کاریگەریی لە کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ
-تەندروستی پێست دەپارێزێت و رێگری لە نەخۆشییەکانی ئەکزیما و سەدەف دەکات.
-بەکتریا زیانبەخشەکانی ناودەم لەناودەبات و تەندروستیی دەم و ددان دەپارێزێت.
-وزەی جەستە زیاتردەکات
-رێژەی ترشی جەستە رێکدەخات و جەستە لە نەخۆشکەوتن دەپارێزێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share