ئەو نیشانانەی سەر جەستە کە ئاماژەن بۆ نەخۆشی شەکرە

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، دەرکەوتنی پەڵەی رەش لەسەر چەند شوێنێکی جەستە دەکرێت نیشانە بێت بۆ سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

دەرکەوتنی پەڵەی رەش لەسەر ئەژنۆکان یان مل یان چەناگە دەکرێت نیشانەی بەرگریی ئەنسۆلین بن.

بەرگریی ئەنسۆلین حاڵەتێکی تەندروستییە کە ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی وەڵامدانەوەی خانەکانی ماسولکە و جگەر بۆ ئەنسۆلین ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پەنکریاس بۆ باڵانسکردنی ئاستی شەکری جەستە ئەنسۆلینی زیاتر دەربدات و زۆرجار بەم هۆیەوە پەڵە لەسەر جەستە دروستدەبێت.

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، هۆکاری بۆماوەیی یاخود قەڵەوی دەکرێت هۆکاری ئەم حاڵەتە بن، بەڵام هەندێک جار ئەم دوو حاڵەتە بوونی نییە، بەڵام هەر روودەدات بۆیە پێویستە لە کاتی دەرکەوتنیدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
Total
0
Share