بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و بەمەبەستی ماڵئاواییکردن، باڵیۆزی هیندستان سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ”بەڕێز پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق رۆڵێکی گرنگی بینی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هیندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان”.
دەشڵێت، ”ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانیکردین، سوپاسم کرد کە لەماوەکانی رابردوودا لە پرسی ناردنی خوێندکاران و فێرخوازانی هەرێم بۆ وڵاتی هیندستان زۆر هاوکارمان بووە و هیوای سەرکەوتنیشم بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا”.