كۆچبەرێكی كورد لە سنووری بیلاڕوسیاوە داوای هاوكاری بەپەلە دەكات

هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە و خەڵكی سەیدسادقە

نەبیل مەجید، یەکێک لەو کۆچبەرانەی لە سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا گیریخواردووە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا داوای هاوکاریی بەپەلە و باسی دۆخی کۆچبەرانی کورد دەکات.

ڤیدیۆکە لەلایەن کەسوکاری ئەو کۆچبەرەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە.

نەبیل هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە و خەڵكی سەیدسادقە، دوێنێ ڤیدیۆیەكی دیكەی بڵاوبووەوە و بە زمانی ڕوسی بۆ كەناڵە جیهانییەكان دەدوێت.

ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێكی كۆچبەران، كە بەشێكی بەرچاویان هاوڵاتییانی كوردن، لە بیلاڕوسیاوە بەرەو پۆڵەندا بەڕێكەوتوون.

دەربارەی كێشەی كۆچ لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە داواكارییەكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی كرد، بۆ سەردانیكردنی وڵاتی پۆڵەندا و لەنزیكەوە ئاگاداربوونی ڕەوشی ئەو پەنابەرانەی لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە.

سەرۆكی پەرلەمان بەڵێنی بە لیژنەكە دا تەواوی پێداویستییەكانی سەردانەكە دابینبكات.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران و ئاوارەكان ئامارێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات كۆی گشتیی كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2015وە تا ئێستا گەیشتووەتە 633 هەزار و 273 كەس، هەر لەو ماوەیەدا 446 كۆچبەر بوونەتە قوربانی، بە گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونەوە.

بابەتی پێشتر

پۆڵەندا شەپۆلی كۆچبەران بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا ناودەبات

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share