بۆ یەكەمینجار شانۆنامەیەكی بەختیار عەلی لە كوردستان نمایشدەكرێت

شانۆنامەی (میوانێك لەسەر زەمینی دوورەوە) لە نووسینی بەختیار عەلی لەلایەن راڤیار نەوزاد دەرهێنانی بۆ دەكرێت لەژێر ناوی (میوانێكی دوور).

باهۆز نەسرەدین بەرهەمهێنەری شانۆییەكەیە رایگەیاند، چەندین ئەكتەری بە ئەزموون و گەنجی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان نواندن دەكەن لە شانۆییەكە و لە ئێستادا سەرقاڵی پڕۆڤەن.

بڕیارە لە پایزی ئەمساڵدا لە شاری سلێمانییەوە نمایشی شانۆییەكە دەستپێبكات و دواتر لە شارەكانی دیكەش نمایشبكرێت.

شانۆییەكە بەرھەمی مێترۆنۆم پرۆداكشنە، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی و گروپی بۆ شانۆ بەرهەمدەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێستوون فایەق لە بارەی كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاریی یەكێتی و پارتی زانیاری ئاشكرا دەكات

بێستوون فایەق، راوێژكاری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، بەشی هەرە زۆری كارەكانی وەفدی دانوستانكاریی یەكێتی و…
Total
0
Share