ئەو هەڵانەی لە کاتی شوشتنی ددان دەکرێت و زیانی لە سوودەکانی زیاترە

مرۆڤ بە گشتیی 82 رۆژ لە تەمەنی لە شوشتنی ددانەکانیدا بەسەردەبات، ئەمەش بە ئامانجی سپیکردنەوە و پاراستنی لە کلۆربوون، بەڵام زۆرجار بەهۆی چەند هەڵەیەکەوە ناتوانێت ئەم ئامانجە بپێکێت.

شارەزایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، هەندێک هەڵە هەیە بە شێوەیەکی بەردەوام لای ئەو کەسانە دووبارە دەبێتەوە کە گرنگی بە پاک راگرتنی ددانەکانیان دەدەن لەوانەش:

-بەکارهێنانی دەرمانی سپیکردنەوەی ددان بە شێوەیەکی رۆژانە، کە دەبێتە خۆی داخورانی مینای ددان.

-شوشتنی ددانەکان راستەوخۆ دوای خواردن و خواردنەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی مینای ددان، باشترە دوای کاتژمێرێک لە خواردن و خواردنەوە ددانەکان بشۆردرێن.

– فشارکردنی زۆر بۆ سەر فڵچە لەکاتی شوشتنی ددان، کە دەبێتە هۆی داخورانی پوک و لاوازبوونی مینای ددان.

-لەبیرکردنی شووشتنی ددانەکان پێش نووستن، پزیشکانی ددان دەڵێن، راستە شوشتنی ددانەکان لە بەیانیاندا گرنگە، بەڵام پاککردنەوەی لە شەواندا گرنگترە.

 

بابەتی پێشتر

لە چین پاسێک خۆی کرد بە ناو خەڵکدا و 11 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share