رێبوار تەها: کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین”.

پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوک، لەگەڵ سەعد ئەمین، سەرۆکی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کۆبووەوە، و له‌ دیداره‌كه‌دا پرسی هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئیداره‌ی كه‌ركوك و سندوقەکە تاووتوێكران به‌ پشتبه‌ستن به‌و داواكارییانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك خستنیه‌ڕوو.

باس لەوەش دەکات، پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بە گرنگی پاڵپشتیکردنی کەرکوک و پرۆسەی گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و دەستەبەرکردنی مافی هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان کرد، بە شێوەیەک کە پشتگیری لە پلان و كاره‌ له‌ پیشینەکانی ئیدارە بکات لە خزمەتکردنی سەرجەم هاوڵاتییانی کەرکوک لە سەرتاسەری قەزا و ناحیه‌کان و سەنتەری شاری کەرکوک.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی جارێكیتر و لەژێر هیچ ناوێكدا رێگا بە جیاكاری و تاكڕەوی لە بەڕێوەبردندا نادات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share