بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی تۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو.…
Total
0
Share