لیستی مووچەی مانگی تەمموز راگەیەندرا

لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند و بەپێی ئەو لیستە، سبەینێ سێشەممە، مووچەی خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، سبەینێ ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لەڕێی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، رۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2024 مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن هەمان رۆژ مووچەکانیان رابکێشن.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share