ئەمریكا 70 ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

ئەمریكا 70 ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازیی گولـلەنەبڕی وەكو هاوكاریی پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “لە چێوەی پڕۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پڕچەککردنی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد”.

وەین مارۆتۆ، بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزترکردن و پڕچەککردنیان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەکان دووپاتكردووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند مانگی ڕابردووش ئەمریكا چەند جارێك ئۆتۆمبێلی سەربازی و هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ماوەی چەند ساڵێكیشە موچەی 14 لیوای هاوبەشی وەزارەتەكە دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوکەی حەمدانییە کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە کرد و ئامادەیی…
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە. پۆڵا شـ.ـەھید سیروان،…
Total
0
Share