نرخی کارەباى مۆلیدە بۆ مانگی 8 لە شاری سلێمانی دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن و نرخی گازوایل نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دیناردا دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانیدا ئەوە هاتووە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە.

به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (16.000) بۆ (17.000) دیناره‌، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (370 بۆ 395) کاتژمێر کاریانکردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدە بۆ مانگی ئەیلول بۆ 24 كاتژمێری دەبێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ مۆلیدەکان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

بابەتی پێشتر

پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی توندوتۆڵیيان بەسەرچووە دەبێت نوێی بكەنەوە و لە رێگای مەفرەزەكانی هاتوچۆوە…
Total
0
Share