ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی توندوتۆڵیيان بەسەرچووە دەبێت نوێی بكەنەوە و لە رێگای مەفرەزەكانی هاتوچۆوە سزادەدرێن و دەشڵێت، “ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو كە هاوردە دەكرێت دەبێت پشكنینی مەرجی توندوتۆڵيیان بۆ ئەنجامبدرێت”.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی توندوتۆڵیيان بەسەرچووە پێویستە ساڵانە پشكنین بۆ مەرجی توندوتۆڵی ئەنجامبدەن، ئەگەر نا بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە مەرجی توندوتۆڵیان بەسەرچووبێت سزادەدرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو كە هاوردەدەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان بەرلەوەی تابلۆیان پێبدرێت دەبێت پشكنین بۆ مەرجی توندوتۆڵی بكەن و تەنها ئۆتۆمبێلی كیلۆمەتر “سفر” پێویستیان بە پشكنین بۆ مەرجی توندوتۆڵی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share