لەبارەی دروستكردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان بڕیاردرا

وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان دەڵێت، “ھەوڵدەدەن لە بری زەوی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان دروستبکرێت”.

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی، بە جۆرێک لە بری پێدانی زەوی، یەکەی نیشەجێبوونیان دروستبکرێت، وەزیری کاروباری شەھیدان لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان و نوێنەری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، پێشنیازکراوە کۆنووسێکی ھاوبەش لەلایەن وەزیرەکان و سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنانەوە ئامادەبكرێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان، كە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراواندا بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە بەپێی یاسا بەرکارەکان، کەسوکاری شەھیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی کوردستان، شایستەن بۆ سوودمەندبوونیان لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێژه‌ى بارانبارینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانى هه‌رێم ڕێژه‌ى بارانبارینى له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسی له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا…
Total
0
Share