مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستبەكاربوونەوە

یەكەم رۆژی دەوامی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەڕێوەچوو و هێشتا وادەی دەستپێكی خوێندن دیارینەكراوە.

دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رۆژی 1ی ئەیلول بە دەستبەكاربوونەوەی مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن دیاریكرا، ئەمڕۆ لە ناوەندەكانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێم مامۆستایان دەستبەكاربوونەوە.

لەو نێوەندەدا لە خوێندنگایەكی سلێمانی بە رێوڕەسمی تایبەت پێشوازی لە مامۆستایان كرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن رانەگەیەندراوە. پێشتر سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دیاریکردنی ساڵی نوێی خوێندن پێویستە ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەیەک بکات و بڕیاربدات و ئامادەکارییەکان دەستپێبکات، بڕیارە لەم نزیکانەدا ئەو کۆبوونەوەیە سازبکرێت و بڕیاربدرێت.

لەسەر ئاستی عێراقیش بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 15ی ئەیلول دەستپێکی دەوامی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانە.

هەر بەپێی بڕیارەکە، 22ی ئەیلول، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە سەرجەم خوێندنگەکانی عێراق.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نمونەی لەسەر ئاستی عێراق

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار بە دزی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share