گەشتیارێکی عەرەب لە نزیک قەرەداغ خنکا

شەوی ڕابردوو گەنجێکی گەشتیاری عەرەب لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی باسەڕە لە نزیک قەرەداغ خنکا.

هەڵکەوت حەمەنەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو تەرمێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە گەنجێکی عەرەبی 19 ساڵ بووە، بە وتەی کەسوکارەکەی لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی باسەڕە خنکاوە”.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122 ڕەوانەی پزیشکی دادی (طب عدلي) کراوە لە سلێمانی”.

بە وتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، جگە لەو ڕووداوە، شەوی ڕابردوو دوو حاڵەتی برینداربوونیش تۆمارکراون، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ بووە و بە چەقۆ بریندار کراوە.

هاوکات منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان ئۆتۆمبیل لێیداوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، تا چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە
پابەندین بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكان

مەكتەبی سیاسيی یەكێتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كە پابەندن بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانەوە.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەمای باشترکردنی ژیانی خەڵک پێکبهێنین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەما سەرەکییەکانی باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین…
Total
0
Share