دوو تۆمەتبار بە دزی دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن لە فرۆشگایەك دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشگاكەی دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن بە تۆمەتی دزینی بڕێك پارە لە فرۆشتگاكە.

لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ب.ب.م. و ی.ی.م.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ مه‌خمور ده‌ستبه‌كاربوو

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئەمڕۆ له‌ مه‌خمور ده‌ستبه‌كاربوو. غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share