رێگای گوندێک لە قەزای شارباژێر قیرتاو دەکرێت

رێگای گوندی قولەرەش لە ناحیەی سیتەکی سەر بە قەزای شارباژێر لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە قیرتاو دەکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندی قولەرەش پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی رێگایەک بە درێژی 1.5کم و گوژمەکەی 165 ملیۆن و 965

هەزار دینارە کە بەشێوازی راستەوخۆ و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا. نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share