بڕیارێكی نوێ لەبارەی پارەی كارەباوە دەركرا

پێوەری زیرەكی كارەبا

لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان لە كاتی دانەوەی قەرزی كارەبادا، بڕیارێکی نوێ دەركرا و هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە.

بەپێی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سۆران، هاوڵاتی دەتوانێت تەنها پارەی ئەم مانگەی كارەبا بدات و دەڵێت، “ئاگاداری گشت هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە ئەوانەی قەرزی کارەبایان لە ئەستۆدایە، دەتوانن پارەی کارەبای خۆیان بدەن تەنها ئەوەی ئێستا بۆیان هاتووە، واتە ئەم مانگە چەندیان بۆ هاتووە دەتوانن ئەوەندە بدەن”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سۆران ڕایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییانەی باری داراییان باشە، داوایان لێكراوە قەرزی پێشووش بدەنەوە بۆ ئەوەی قەرزەكانیان کەمبنەوە و نەبنە بارگرانی بۆیان.

بڕیارەكەی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سۆران دوای ئەوە دێت پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاندبوو، هەر هاوبەشێك قەرزی كارەبا نەدات كارەباكەی دەبڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینان کە لە هەولێر دەستگیرکراون، سەرجەمیان ماوەی دەستگیرکردنیان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئازادناکرێن، پارێزەرەکەیان دەڵێت، ئەوە…
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
Total
0
Share