زانایانی ئەمریکی: بەخشینی گورچیلە مەترسی لەسەر بەخشەر دروستناکات

زانایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، نەشتەرگەریی بەخشینی گورچیلە مەترسیی لەسەر کەسی بەخشەر دروستناکات و نابێتە هۆی مردن.

کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا مەترسی لەسەر ئەو کەسانەی نەشتەرگەری بەخشینی گورچیلە ئەنجامدەدەن زۆر کەمبووەتەوە بەراورد بە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو.
زانایان دەڵێن، لە ساڵی 2022 دا لە کۆی 10 هەزار بەخشەری گورچیلە تەنها یەک کەسیان گیانیلەدەستداوە.

کەمبوونەوەی مەترسی لەسەر بەخشەرانی گورچیلە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوەیە کە لە شێوازی نەشتەرگەرییەکاندا هاتوونەتە کایەوە، بە تایبەت شوێنی ئەو برینەی دروستیدەکەن زۆر بچوکترە بەراورد بە رابردوو.

بابەتی پێشتر

تازەلاوێک لە رووباری خابوور خنکا

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسێک: هەولێر دەگرینەوە و دەیدەینەوە دەست خەڵک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share