کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم: بێهیوابووین لە حکومەتی هەرێم و پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵی

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەتەواوی بێهیوابوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پشتیوانی نەکردنی کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان هەربۆیە پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵی.

نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیخستەڕوو، “ئێمە وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان چەند ساڵێکە کێشەمان هەیە لە بازرگەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە وەک پێویست کێشەکەمان بۆ چارەسەربکەن، هەربۆیە وەک کۆمەڵەکەمان رۆژی یەکشەممە لە شاری بەغداد لە دادگای فیدراڵی داوای یاسای تۆمار دەکەین لە بازگەکانی حکومەتی فیدراڵی کە رێگرن لە چوونی مریشک بۆ شارەکانی خوارووی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”داواکارین لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کە نوێنەری دەنگی ئێمەن و هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانن هاوکارمانبن و پشتیوانیمان بکەن وەک چۆن لەماوەی رابردوودا ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران هاوکارمانبوون ئەمجارەش هەمووان لەگەڵمانبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان”.

دەشڵێت، ”لە عێراقدا هەموان یەک سەبەتەی خۆراکمان هەیە، یەک دراو، یەک پێناسی عێراقی، بۆیە ئەم رێگریکردنە جیاوازیکردنە لەنێوان بەرهەمە ناوخۆییەکان”.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم پەیامێکیشی ئاڕاستەی پارێزگاری کەرکوک کرد و داوای لێکرد هاوکاریان بێت و رێگای بازگەکانی کەرکوکیان بۆ بکاتەوە تاوەکو بتوانن بەرهەمی کێڵگەپەلەوەریەکان لەوێوە بگەیەننە شارەکانی خوارووی عێراق، چونکە ئەوە پەیوەستە بە ئاسایشی خۆراکەوە و توانیویانە بەرهەمێکی زۆریان هەبێت و هەلێکی کاری زۆر لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا بڕەخسێنن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: سەرچاوەی ماکی هەموو ناجۆرییەکان خیانەتی 31ی ئابە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆریی ئیفرازی 3 شكایەوە

دووبارە بۆریی ئاوی ئیفرازی 3 شكایەوە و بەشێكی زۆری هەولێر بێئاو دەبن. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
Total
0
Share