بەهۆی جەڵتەی دڵ و مردنی ئەندامێکی تیمەکەی فڕۆکەیەک ڕێڕەوەکەی دەگۆڕێت و لە هەولێر دەنیشێتەوە

فڕۆکەوانیی کەنداو ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەک کە لە بەحرەینەوە بەرەو پاریس چووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامێکی تیمەکەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە، رێڕەوەکەی گۆڕیوە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوی فڕۆکەوانیی کەنداو، فڕۆکەیەکی نیشتمانی لە گەشتی ژمارە GF9 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەحرەینەوە بۆ فڕۆکەخانەی شارل دیگۆلی نێودەوڵەتی لە پاریس کە ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێکەوت، یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و ناچار دەبێت ڕێڕەوی گەشتەکەی بەرەو هەولێر بگۆڕێت.

ئەو ئەندامەی تیمی فڕۆکەکە بەهۆی جەڵتەوە گیانیلەدەستداوە، بۆیە گەشتەکە تەواونەکراوە و تیمی فڕۆکەکە ماتەمینییان بۆ گیانلەدەستدانی ئەندامەکەیان گێڕاوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان گیریخواردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
Total
0
Share