بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هێلین قاسملوو دەردەبڕێت

سەرۆكی یەكێتی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هاوژینی شەهید عەبدولڕەحمان قاسملوو دەردەبڕێت و دەڵێت، پشتیوان و دۆستێکی دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد و مافەکانی بوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، ماتەمینی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کۆچی دوایی خاتوو هێلین قاسملوو ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو دەردەبڕین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “دکتۆر قاسملوو ناوێکی دیار و سەرکردەیەکی لەبیرنەکراوی مێژووی خەباتی کوردایەتییە. لە رووداوە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو و بە بیروباوەڕە شۆڕشگێڕی و دڵسۆزانەکەیەوە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ خۆی تۆمارکردووە”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، خاتوو هێلینی هاوژینیشی پشتیوانێکی هەمیشەیی و دۆستێکی دڵسۆزی خەباتی گەلی کورد و مافە رەواکانی بوو.

سەرۆكی یەكێتی لە كۆتایشدا دەڵێت، رۆحی خاتوو هێلین قاسملوو شاد بێت و یاد و یادەوەری دکتۆر قاسملوو بۆ هەمیشە بەرزبێت.

هێلین قاسملوو کە لەناو حیزبی دیموکراتدا بە “خوشکە نەسرین” بەناوبانگ بوو دوێنێ هەینی لە تەمەنی 89 ساڵیدا و لە پاریسی پایته‌ختی فەره‌نسا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاوڵاتیی پلەدوو سەیربکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە ماڵی مام لە…
Total
0
Share