بۆریی ئیفرازی 3 شكایەوە

دووبارە بۆریی ئاوی ئیفرازی 3 شكایەوە و بەشێكی زۆری هەولێر بێئاو دەبن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنی كۆمپانیای هێمن گروپ لە شەقامی 150 مەتریدا، بۆریی ئاوی ئیفرازیان شكاندووە.

شوێنی شكاندنی ئەمجارەی بۆرییەكە نزیكە لە هەمان ئەو شوێنەی پێش جەژنی قوربان دوو جار شكا و چاككرایەوە.

بەوتەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، ئێستا سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییە شكاوەكەن.

بۆریی ئاوی ئیفرازی 3 کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر، ئاوی نزیكەی 40%ی گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەدات، بۆیە هەرجارێك بۆرییەكە بشكێت، نزیكەی نیوەی دانیشتووانی شاری هەولێر بێئاو دەبن.

بابەتی پێشتر

چین یەکەم گیانلەدەستدانی بە تاعون تۆمارکرد.. "مەرگی ڕەش" بڵاوبووەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی نوێی سریلانكا هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share