وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی سێ یەكەمەكانی بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە نوسراوێکى فەرمیدا بە ژمارە (15925) لە رێکەوتى (2024/8/22) بە واژووی ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا ناوی سێ یەكەمەكان ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابورى/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە / بەڕێوەبەرایەتى میلاکات کرا.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، سەبارەت بە دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش لە کۆلێژ و پەیمانگەکان بەمەبەستى دامەزراندنى هەمیشەییان لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا، دواى ئەنجامدانى بایۆمەترى ناوى سەرجەم دەرچووانى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانتان بۆ دەنێرین بەمەبەستى ناردنیان بۆ وەزارەتى دارایى حکومەتى عێراقى فیدراڵ بۆ تەرخانکردنى شایستەى دارایی بۆیان.