وەزارەتی نەوتی عێراق: بڕی هەناردەی نەوت بۆ مانگی تەمموز 108 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی مانگی تەمموزی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “رێژەی هەناردەی مانگی تەمموز 108 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بە گوێرەی ژماردنی کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردە 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل بووە.

باس لەوەشکراوە، زۆرینەی هەناردەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە کە 106 ملیۆن و 125 هەزار و 200 بەرمیل بووە و هەناردەی قیارەش 928 هەزار و 156 بەرمیل بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share