رێواز فایەق: قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبەردەم كۆمەڵێك مەترسیدایە

رێواز فایەق ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبەردەم چەندین هەڕەشەدایە و پێویستدەكات لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن و دەشڵێت، “یەكێتی لەگەڵ ئەم هەلومەرجە نوێیە خۆی دەگونجێنێت”.

پیرۆزبایی خۆشی ئاراستەی ئەندامانی یەكێتی و پێشمەرگە دێرینەكان و تێكۆشەران و كەسوكاری شەهیدان كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی لەم هەلومەرجە هەستیارەدا و لە پێش وادەی خۆی بڕیاری بەستنی كۆنگرەی داوە.
هاوكات هۆشداریشیدا و وتیشی، “قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەی ئێستادا لەبەردەم چەندین هەڕەشەدایە و پێویستدەكات لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و بۆنەکان ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە سزای پێبژاردن لەبەرامبەر نەبەستنی ماسک، دانانی…
Total
0
Share