کۆبوونەوە سێ رۆژیەکەی بەرپرسانی چین و ئەمریکا کۆتاییهات

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، پەکین و واشنتۆن خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن سەبارەت بەوەی کێبڕکێکانی هەردوولا نەگۆرێت بۆ ململانێ و رووبەڕووبوونەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوە سێ رۆژییەکەی نێوان چین و ئەمریکا کە لە پەکین بەڕێوەچوو چەند پرسێک لەنێوان جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا و ژانگ یوکسیا، جێگری سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناوەندیی چین تاوتوێکران و داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

لە میانەی کۆبوونەوەکەیان کە لە بارەگای سوپای چین ئەنجامدرا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، ”هەردوو وڵات بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ گرتووە کە رێگری بکەن لەوەی کێبڕکێکی نێوانیان بگۆڕێت بۆ ململانێ یاخود رووبەڕووبوونەوە”.

ئەم کۆبوونەوەیە یەکەم کۆبوونەوە بوو لەنێوان جێگری سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناوەندیی چین و بەرپرسێکی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها یەکەم کۆبوونەوەش بوو لە نێوان بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا و جێگری سەرۆکی لیژنەکە لە ساڵی 2018ەوە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

بابەتی دواتر

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share