تۆیۆتا کراون پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل بووە لە ساڵی 2023دا

کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆری بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا 11.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، لەناویشیاندا ئۆتۆمبێلی کراون پڕفرۆشتین ئۆتۆمبێلی جیهان بووە، بۆ چوارەم ساڵی لەسەر یەک.

کۆمپانیای دروستکەری ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی ساڵی رابردوو بازدانی 7.2%ی لە فرۆشی گروپە جیهانییەکان راگەیاند، گروپی ڤۆڵکسواگن کە رکابەرە ئەڵمانییەکەیەتی لە پلەی دووەمدایە سەرەتای ئەم مانگە رایگەیاند، ساڵی رابردوو رێژەی فرۆشی بە رێژەی 12% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 9.2 ملیۆن ئۆتۆمبێل، ئەمەش بووە هۆی چوونە پێشەوەی کۆمپانیاکە.

فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە ئۆتۆمبێلەکانی مارکەکانی تۆیۆتا و لێکسز لەخۆدەگرن، لە ساڵی 2023دا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە کە 10.3  ملیۆن ئۆتۆمبێل بووە.

لەناو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا، ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان ژمارەی یەک لەسەر سێی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن، بەڵام ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کەمتر لە 1٪ پێکدەهێنن.

بابەتی پێشتر

پاشای بەریتانیا دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی جێهێشت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە شێرکۆ فاتیح شوانی تێپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share