لە وەڵامێکی هاوشێوەدا تورکیا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات گەشت بۆ ئەوروپا و ئەمریکا نەکەن

دوای هۆشدارییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هاوڵاتییەکانیان لە گەشتنەکردن بۆ تورکیا بەهۆی مەترسییەکانی هێرشکردن، ئەمڕۆ ئەنقەرە داوای لە هاوڵاتییەکانی کرد گەشتنەکەن بۆ ئەمریکا و ئەوروپا.

ئەنقەرە هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی خۆی لە گەشتکردن بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا، ئەوەش وەک وەڵامێکە بۆ هۆشدارییەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە “ئەگەری هێرش” لە تورکیا و گەشتنەکردن بۆ ئەو وڵاتە.

ئەمریکا و وڵاتانی گەورەی ڕۆژئاوا ئامۆژگاری هاوڵاتییەکانیان کرد کە بەشداریی بۆنە بەکۆمەڵەکان نەکەن، هەروەها خۆیان لە شوێنە گەشتیارییە قەرەباڵغەکان لە تورکیا بەدوور بگرن .

ئەم هۆشدارییانە دوای پەرەسەندنی گرژییە دیپلۆماسییەکان هاتبوون کە پەیوەندییان بە ڕەتکردنەوەی ڕێگەدان بە سوید و فینلەندا بۆ ئەندامبوون لە رێکخراوی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەلایەن تورکیاوە هەبوو.

ئەو ئاڵۆزییانەش دوای ئەوە هات کە کەسێکی راستڕەو لە سوید لەبەرامبەر باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید قورئانێکی سوتاند وەک پیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەنقەرە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك لە ئێران سەدان قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

دەرمانی پەستانی خوێن تەمەن درێژدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share