لە ئیسپانیا لەدایکبوون کەمبووەتەوە و بۆ نزمترین ئاستی 83 ساڵ دابەزیووە

بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگای نیشتمانیی ئاماری ئیسپانیا، رێژەی لەدایکبوون لە ئیسپانیا بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە لە سەرەتای تۆمارکردنیەوە لە ساڵی 1941وە و لەماوەی ساڵی 2023دا تەنها 322 هەزار و 75 منداڵ لەدایکبوون لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتووان زیاتر لە 48 ملیۆن کەسە.
رێژەی لەدایکبوونی ساڵی رابردوو لە ئیسپانیا بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە 2% کەمیکردووە، بەڵام لە ماوەی دە ساڵدا نزیکەی 25% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. ئەم دابەزینە وایکردووە ئیسپانیا دووەم کەمترین رێژەی منداڵبوون لە یەکێتیی ئەوروپادا تۆماربکات لەدوای ماڵتاوە.
دیمۆگرافیناسان و ئابوریناسان داوایان لە ئەوروپا کردووە بیر لە هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی رێژەی لەدایکبوون بکەنەوە و هەندێک لە ناوچەکانی ئیسپانیا رێوشوێنی هاوکاری دارایی و لێبڕینی باجیان خستووەتەروو بۆ هاندانی خەڵک بۆ دروستکردنی خێزان.
مارتا سێیز، مامۆستای زانکۆی مەدرید و پسپۆڕی کۆمەڵناسی بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی لەدایکبوونی منداڵ لە ئەوروپا بەهۆی ئەوەوەیە، ژنان دەیانەوێت کاری خۆیان هەبێت و ئەو شتانەی دەیانەوێت، ئەنجامی بدەن بەر لەوەی خێزان دروست بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی ئەو ژنانەی لەدوای تەمەنی 40 ساڵەوە دەبن بە دایک زیادیکردووە و لەبەرامبەردا رێژەی ئەو ژنانەی لە خوار 25 ساڵەوە دەبن بە دایک بۆ 26% دابەزیووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
زیاتر ببینە

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخستووە. هۆكاری خۆپیشاندانەكە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە…
Total
0
Share