بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا و بەهۆی کەمی گوڕەکەیەوە ژمارەیەکی کەم لە هاوڵاتییان هەستیانپێیکرد.
شەوی رابردوو کاتژمێر 10:19 خولەک، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 رۆژئاوای سلێمانی هەژاند.
بومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و لە دووری سێ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی و لە دووری 47 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای پێنجوێن روویداوە.