لیژنەی شارەوانی: 300 هەزار کەس لە هەمواری یاسای موڵکە زیادەڕۆکان سودمەند دەبن

لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەی لەبارەی هەمواری یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019 دا، بەپێی بەدواداچوونەكانیان، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان لە هەمواركردنی یاساکە سودمەند دەبن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لوقمان حەمەد سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، مەبەست لە هەمواکردنەوەی یاساکە سودمەندبوونی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستانە و ژمارەیەکی زۆری خەڵک ببنە خاوەنی موڵكی خۆیان و خانووەکانیان لەسەر تاپۆ بکرێت.

سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی ناو یاساکە بەجۆرێکە، بەڕێژەی 5%ی نرخی ڕاستەقینەی زەوی تاپۆ بکرێت، هەروەها سەرجەم ئەو قەزا و ناحیە و ناوچانەی لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا وێرانکراون و زیانیان بەرکەوتووە و دوای ساڵی 1991 ئاوەدانکراونەتەوە، جارێکی دیکە تاپۆبکرێنەوە بۆ هاوڵاتییان.

بەپێی هەمواری یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2019، هەر موڵکێکی زیادەڕۆ تاوەکو كۆتایی 2020 دروستکراون و کەوتوونەتە سنووری ماستەرپلانی شارەکان و پێچەوانە نەبێت لەگەڵ ماستەرپلانی شارەکان و ڕێگرنەبێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شارەکان،  تاپۆدەکرێن.

لە هەموارەکەدا ئەو شار و شارۆچکانەی لە سەردەمی بەعسدا وێرانکراون، یان دەکەونە ناوچە سنوورییەکانەوە بە 2%ی نرخی ڕاستەقینەی زەوییەکان تاپۆ دەکرێن.

ڕووبەریش بەپێی شوێن دیاریکراوە، کە بۆ پارێزگاکان 300 مەتر دووجا، قەزاکان 400 مەتر دووجا و ناحیەکان 500 مەتر دووجا زیاتر نەبێت، ئەو موڵکانەی بە زیادەڕۆ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان دروستکراون، یاساکە نایانگرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی شارەوانیی پەرلەمان وتی، یاساکە دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ ڕاستکردنەوەی نەخشەی بنەڕەتیی شارەکان، گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەو ناوچانەی بەزیادەڕۆ دروستکراون.

بابەتی پێشتر

نێیمار ئەرجەنتینی دەوێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: پێنج ملیۆن كارتی دەنگدان كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە كەركوك كوژرا

لە ئاكامی شەڕە تەقەدا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی كەركوك گەنجێك كوژرا. رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی نەسڕ…
Total
0
Share